به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە پەلاماری بە هاوەن و مووشەکیی ڕۆژی پێنج شەممەی تیرۆریستەکان بۆسەر گەڕەکی جەمیلە لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب ، هەشت شارومەندی سوری کوژراون و 55 کەسی دیکەش بریندار بوونە کە حاڵی هەندێ لە برینداران شپرز راگەیەندراوە.
لەم کردەوە تیرۆریستییە زیانێکی زۆر گەیشتووەتە ماڵی شارومەندان و ژێرخانەکانی گشتی .
لەلایەکی دیکەوە سوپا و هێزی سوری لە درێژەی پێشکەوتن لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەب، ناوچەی بوستان پاشای شاری حەڵەبیان لە تیرۆریستەکان وەرگرتوەتەوە.
لەم ئۆپراسیۆنە ژومارێک لە تیرۆریستان کوژراون و بریندار بوونە .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە لەبەر تەقینەوەی ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە بوارگەی ئەتمە لە سنوورەکانی تورکیا و سوریا سی و پێنج کەس لە هێزەکانی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا کوژراون .
تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ گرتووە.
سوریا لە مارسی 2011ەوە تائێستا بەرەوڕووی قەیرانی هاتنی تیرۆریستانی بیانی بۆ نێو ئەم وڵاتە بووەتەوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٣٥
News ID: 784064
لەئاکامی پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر شاری "حەڵەب"ی باکووری سوریا دەیان کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون .